|
REFUGEE LEGAL SERVICE
ئاگاداری ده‌رباره‌ی زانیاریی داواکاران
خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران چی‌یه؟
خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران بریتیه‌له ده‌زگایه‌ک که‌له‌لایه‌ن بۆردی کۆمه‌کی یاسایی (Legal Aid Board) دامه‌زرێنراوه‌بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی یاسایی نهێنیپارێز و بێلایه‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌که‌له‌ئێرله‌ندا داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن، دابین بکات. هه‌روه‌ها به‌پێی پێویستی بۆ که‌یسه گونجاوه‌کان، کۆمه‌کی خه‌رجیی کاروباری یاسایی و ئامۆژگاریی یاسایی سه‌باره‌ت به‌کاروباری کۆچبه‌ری و ده‌رکردن، دابین ده‌کرێت.
سه‌ربه‌خۆیی
بۆردی کۆمه‌کی یاسایی ده‌زگایه‌کی یاسایی سه‌ربه‌خۆیه‌که‌خزمه‌تگوزاریی یاسایی له‌کاروباره‌مه‌ده‌نییه‌کاندا دابین ده‌کات.
نهێنی پاراستن
خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران خزمه‌تگوزاریی نهێنیپارێز بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، دابین ده‌کات.
مه‌رجه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی مافی دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی یاساییت هه‌بێت، ده‌بێت داهاتت (پاش ئه‌وه‌ی بڕێک پاره‌ی دیاریکراوی لێ داده‌شکێنرێت) ساڵانه‌که‌متر له €18,000بێت. ئه‌گه‌ر تۆ پاره‌ی کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گریت، ئه‌وا به‌که‌مترین پاره‌مافی دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی یاساییت ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆ ڕاسته‌وخۆ له‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌کۆمه‌کت بۆ دابین ده‌کرێت (بۆ نموونه‌خانووبه‌ره‌و خواردنت ڕاسته‌وخۆ بۆ دابین ده‌کرێت وه‌ک له‌وه‌ی که‌پاره‌ی کۆمه‌کت پێبدرێت) ئه‌وا به‌مه‌رجێک بۆردی کۆمه‌کی یاسایی ڕه‌زامه‌ندبێت ده‌شێت داوا بکه‌یت که‌هه‌ندێک له‌ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌بێت بیده‌یت بۆت دابشکێنرێت.
خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران چۆن ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات؟
هه‌ر که‌سێک که‌داواکاری بۆ خزمه‌تگوزاریی یاسایی پێشکه‌ش بکات، به‌زووترین کات یارمه‌تیی بۆ دابین ده‌کرێت. یارمه‌تی به‌ئه‌م ڕێگه‌و شێوازانه‌ی خواره‌وه‌دابین ده‌کرێت:
• ئێمه‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یارمه‌تی دابین ده‌که‌ین ده‌رباره‌ی داواکاری بۆ په‌نابه‌ری، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئامۆژگاریکردنت به‌ر له‌ئه‌وه‌ی که پرسیارنامه‌که‌ت پێشکه‌ش به‌ده‌زگای کۆمیسه‌ری داواکارییه‌کانی په‌نابه‌ری (Office of the Refugee Applications Commissioner) بکه‌یت یاخود به‌ر له‌ئه‌وه‌ی له‌ده‌زگای کۆمیسه‌ری داواکارییه‌کانی په‌نابه‌ری ئاماده‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ت ببیت.
• ئێمه‌ده‌توانین موته‌رجیمت بۆ مه‌وعیده‌کانت له‌گه‌ڵ موحامییه‌که‌ت بۆ دابین بکه‌ین.
• ئێمه‌ده‌توانین بۆ پشتگیری‌کردن له‌داواکارییه‌که‌ت بۆ په‌نابه‌ری، نامه‌و نووسراو ئاڕاسته‌ی ده‌زگای کۆمیسه‌ری داواکارییه‌کانی په‌نابه‌ری بکه‌ین.
• ئێمه‌ده‌توانین له‌به‌رده‌م دادگای ئیستیئنافی په‌نابه‌ریدا (Refugee Appeals Tribunal) نوێنه‌رایه‌تیت بکه‌ین.
• له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر داواکاری بۆ په‌نابه‌ری ڕه‌فز بکرێت، ئێمه‌ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یارمه‌تی دابین بکه‌ین سه‌باره‌ت به‌پێشکه‌شکردنی داواکاریی تر به‌گوێره‌ی یاسای کۆچبه‌ریی 1999 و مه‌سه‌له‌کانی تری که‌پاش ئه‌وه‌دێنه‌ئاراوه.
• ئێمه‌ده‌توانین یارمه‌تی دابین بکه‌ین سه‌باره‌ت به‌کاروباره‌کانی فه‌رمانی ناردنه‌وه‌و ده‌رکردن و، ڕێوشوێنه‌کانی پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه.
خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران چی له‌تۆ داواکاره؟
ئه‌گه‌ر تۆ ببیته‌به‌کارهێنه‌رێکی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران، ئه‌وا ده‌بێت:
• هه‌میشه‌ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌دره‌سه‌ی که‌له‌ئه‌و ساته‌دا تێیدا ده‌ژیت ئاگادارمان بکه‌یته‌وه.
• ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌وعیدانه‌بیت که‌له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی که‌یسوه‌رکه‌ر یان موحامییه‌کانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران بۆت ڕێکده‌خرێت. له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی داواکردنی په‌نابه‌رییدا کاته‌کان دیاریکراون و ئه‌گه‌ر تۆ له‌کاتی دیاریکراوی خۆیدا به‌ڕێکوپێکی ئاماده‌ی مه‌وعیده‌کانت نه‌بیت، ئه‌وا ده‌شێت که‌ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران نه‌توانێت خزمه‌تگوزارییت بۆ دابین بکات.
سکاڵاکردن/شکاتکردن
بۆرده‌که پابه‌نده‌به‌دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی کارامه‌و ئاستێکی باڵا بۆ هه‌موو که‌یسه‌کان و ڕێوشوێنی ڕه‌سمیی هه‌یه‌بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ر سکاڵایه‌ک که‌له‌لایه‌ن په‌ناخوازانه‌وه‌پێشکه‌ش بکرێن. کۆپیی ڕێوشوێنه‌کانی سکاڵاکردن له‌هه‌موو ئۆفیسه‌کانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران یان له‌ئۆفیسی سه‌ره‌کیی بۆرده‌که وه‌یاخود له‌هه‌ر سه‌نته‌رێکی یاسایی هه‌یه‌و به‌ده‌ست ده‌که‌وێت.
جگه‌له‌ئه‌مه‌ش کۆمیته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی جودا دامه‌زرێنراوه‌بۆ چاودێریکردنی ئاست و به‌ده‌ستکه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌یاساییه‌کانی که‌له‌لایه‌ن ده‌زگاکه‌وه بۆ په‌ناخوازان دابین ده‌کرێن.
کۆمیته‌ی چاودێریی سه‌ربه‌خۆی خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران پێشوازی له هه‌ر سه‌رنج و پێشنیارێک ده‌کات و ئاماده‌یه‌بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ر سکاڵایه‌ک که‌سه‌باره‌ت به‌ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که‌ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران دابینیان ده‌کات، پێشکه‌ش کرابێت.
زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن به‌ئۆفیسه‌کانی خزمه‌تگوزاریی یاسایی په‌نابه‌ران
Timberlay House, 79/83 Lwr. Mount St., Dublin 2.
ته‌له‌فۆنی خۆڕایی: 1800 229222 ته‌له‌فۆن: (01) 6310800 فاکس: (01) 6615011
48/49 North Brunswick Street, Georges Lane, Dublin 7.
ته‌له‌فۆنی خۆڕایی: 1800 23 83 43 ته‌له‌فۆن: (01) 6469600 فاکس: (01) 6710200
North Quay House, Popes Quay, Cork.
ته‌له‌فۆنی خۆڕایی: 1800 202420 ته‌له‌فۆن: (021) 4554634 فاکس: (021) 4557622
Seville House, New Dock Street, Galway.
ته‌له‌فۆنی خۆڕایی: 1800 502400 ته‌له‌فۆن: (091) 562480 فاکس: (091) 562599
تێبینی: ته‌نها له‌ته‌له‌فۆنی ئاسایی یان ته‌له‌فۆنی پاره‌وه‌ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌خۆڕاییه‌کان بکه‌یت
زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن به‌کۆمیته‌ی چاودێریی سه‌ربه‌خۆ
Secretary of the Independent Monitoring Committee, P.O. Box 9169, Dublin 2
ته‌له‌فۆن: (01) 6167859
|